ئه‌وروپائینگلتەرا

هاندەرانی دوو یانەکەی مانچێستەر گەشبینن بە یانەکەیان

یاریگا
هاندەرانی هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد گەشبینن کەوا وەرزی داهاتوو یانەکەیان دەتوانێت ناسناوی پرێمەرلیگ بەدەست بێنن.

ماڵپەری MailOnlineSport بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا چەند رۆژێکی کەم بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ پرێمەرلیگ ماوە، %80 لە هاندەرانی ستیزن لەو بڕوایەدان یانەکەیان دەتوانێت بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک ناسناوەکە بەدەست بێنێت. لەلایەکی دیکەوە زۆربەی هاندەرانی شەیتانە سوورەکان ئەوانیش بڕوایان بە ئێریک تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی یانەکەیان هەیە دوای ساڵانێک ناسناوەکەیان بۆ بەدەست بێنێت.

وەرزی نوێ پرێمەرلیگ پێنجی ئەم مانگە دەست پێدەکات و مانچێستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە گەڕی یەکەم رۆژی حەوتی مانگ رووبەڕووی وێستهام یونایتد دەبێتەوە و مانچێستەر یونایتدیش هەمان رۆژ رووبەڕووی برایتۆن دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button