ئه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپول پێكانی یاریزانێكی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی پێكانی یەكێك لە یاریزانەكانی یانەكەی ڕاگەیاند پێش ڕووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپول لە یاری جامی قەڵغانی خێرخوازی ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

هەژماری فەڕمی لیڤەرپول لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە كە تێیدا پێكانێكی سەختی ئەلێکس ئۆکسلەید چامبەرلین ڕاگەیاند لە ئەژنۆیدا.

چامبەرلین لە یارییە دۆستانەکەی یانەكەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس تووشی پێكان هات کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەڕێوەچوو بە هۆیەوە لە یاریەکە دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button