ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا: سەڵاح ناوازەیە، مەترسییەکەی باوەڕپێنەکراوە

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی دانی بەوەدانا کە محەمەد سەڵاحی میسری و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول، گەورەترین مەترسی لەسەر یانەكەی دروست دەکات لە یاری جامی قەڵغانی خێرخوازی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپول لە یاری جامی قەڵغانی خێرخوازی ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی لێدوانەکانی گواردیۆلای بڵاوكردەوە و ووتی: سەڵاح یاریزانێکی ناوازەیە و مەترسییەکەی باوەڕپێنەکراوە، منیش شتێکی نوێ ناڵێم، هەمووان ئەوە دەزانن.

سەڵاح 180 یاری بە درێسی لیڤەرپوولەوە ئەنجامداوە و توانیویەتی 118 گۆڵ تۆمار بكات.

هەروەها پیپ ئاماژەی بەوەشكرد كە بە تەواوی هێزیانەوە دەجەنگن بۆ بردنەوەی نازناوەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button