ئه‌وروپائینگلتەرا

ئایا بارسێلۆنا چێڵسی ناچار دەکات بۆندێکی مێژوویی ئەنجام بدات؟

یاریگا-

چێڵسی بەرەو بەرگریکارێکی لیستەر سیتی هەنگاو دەنێت، دوای ئەوەی گورزێكی كوشندەی لە مێرکاتۆ وەرگرت بەهۆی دۆڕاندنی گرێبەستەکەی جول کۆندی.

بەشێوەیەكی فەرمی بارسێلۆنا رایگەیاند کە لەگەڵ یانەی سیڤیلیا گەیشتوونەتە رێککەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی كۆندی بۆ یانەكەی.

بەپێی زانیارییەكان، یانە لەندەنیەكە چاوی لەسەر وێسلی فۆفانا، بەرگریكاری یانەی لیستەر بووە، وەك پلانێكی جێگیرەوە بۆ بەهێزكردنی هێڵی بەرگری لە هاوینی ئەمساڵدا.

ڕۆژنامەی “سەن”ی بەریتانی ئاماژەی بە سەختی سەرکەوتنی چێڵسی کرد لە تەواوکردنی گرێبەستەکە بۆ ئەو بەرگریکارە لاوە فەرەنسییە بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە، ئاماژەی بەوەدا کە یاریزانە تەمەن 21 ساڵەکە ماوەیەک لەمەوبەر گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ لیستەر واژۆ کردووە، بەمەش لە یاریگای کینگ پاوەر دەمێنێتەوە تا هاوینی 2027.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر لیستەر فۆفانا بفرۆشرێت ئەوا داوای  70 ملیۆن پاوەند دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button