ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچستەر سیتی گەیشتە رێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە پێنجەمین گرێبەستی

یاریگا-

مانچستەر سیتی لە هەموو کاتێک نزیکترە لە گواستنەوەی مارک کۆکۆریای بەرگریکاری یانەی برایتۆن لەم هاوینەدا.

بەپێی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، مان سیتی لەگەڵ برایتۆن ڕێککەوتووە لەسەر ئەوەی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا بە بڕی 36 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بۆندەکەی مارک کۆکۆریا دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێک لەمەوبەر ئۆلیكساندەر زینچێنکۆی بەرگریکاری ئۆکراینی بۆ یانەی ئارسناڵ رۆیشت.

وە پێشتریش راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان رایانگەیاندبوو کە برایتۆن داوای 60 ملیۆن یۆرۆی کردووە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە ئیسپانییە، بەڵام سیتی رەتیکردەوە ئەو بڕە پارەیە بدات.

ئەگەر گرێبەستەکە تەواو بێت، ئەوا کوکوریا دەبێتە پێنجەم گرێبەستی سیتی لە هاوینی ئەمساڵدا، دوای ئێرلینگ هالاند، کالڤین فیلیپس، جولیان ئەلڤارێز و ستیفان ئۆرتیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button