ئه‌وروپا

یوڤێنتوس دەیەوێت گۆڕانكاریەك لەگەڵ پاریس بكات

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەیەوێت لە گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕیدا یاریزانێكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەدەستبهێنێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی Tyc Sportی ئەرجەنتینی یوڤێنتوس چاوی لە تواناكانی لیاندرۆ پاریدیسی ئەستێرەی یانە فەڕەنسیەكەیە.

ڕۆژنامە ئەرجەنتینیەكە ئاشكرایكردووە خانمە پیرەكە دەیەوێت پاریدیس بەدەسبهێنێت و لەبەرامبەردا ئەدریان ڕابیۆ پێشكەشی پاریس بكات لە گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕیدا.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ڕابیۆ یەكێكە لەو یاریزانانەی یانەكە دەیەوێت دەستبەرداری ببێت شانبەشانی ئارۆن ڕامسی و ئارسەر میلۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button