ئه‌وروپا

پۆگبا بەشداری یاریەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا ناكات

یاریگا-

پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بەشداری یاریە دۆستانەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا ناكات بەهۆی پێكانەوە.

لە میانەی ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی چوارشەممە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و یوڤێنتوس ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

یوڤێنتوس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی پۆگبای لە ئەژنۆی ڕاستیدا ڕاگەیاند.

بەوەش یاریزانەكەی خانمە پیرەكە لەگەڵ هاوڕێكانی سەفەری دالاس ناكات و لە هەردوو یاری بەرامبەر بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید بێ بەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button