ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

سێڤییا رێکەوتنی لەگەڵ بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە

یاریگا
لەم چەند رۆژەی دواییە دەنگۆیەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە گوایە یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ سێڤییا رێکەوتووە لەسەر گواستنەوەی جولیس کوندێ، بەڵام یانە ئەندەلوسیەکە ئەم دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

ئەندامێکی یانەی سێڤییا بە کادێنا سێری راگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە رێکەوتنی یانەکەیان لەگەڵ بارسێلۆنا دەکەن، لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارە فەرەنسیەکەیان دوورە لە راستی و تاوەکو ئێستا بلاوگرانا هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش بە ئەوان نەکردووە.

کوندێ بەرگریکاری فەرەنسا بووەتە ئامانجی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و چێڵسی و هەردوو یانە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button