ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤێنتۆس ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی فێرمینیۆ ئامادە کردووە

یاریگا
رۆبێرتۆ فێرمینیۆ، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە و، یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لەسەر هێلە بۆ گواستنەوەی.

رۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی رێدز دەیەوێت ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت و، خانمە پیرەکەش ئامادەیە بەرامبەر 23 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە ئۆفەرەکەیان پێشکەش بکەن.

فێرمینیۆ گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول ماوە، بەڵام بەهۆی کەم یاری کردن لە پێکهاتەی سەرەکی، بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە.

Back to top button