بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

فێرمینۆ دەبێتە یاریزانی ئەهلی سعودی

یاریگا-

تا دێت چوونی یاریزانەکان بۆ سعودیە زیاتر دەبێت و ئەمجارەیان چاوەکان لەسەر ئەستێرەی بەرازیلی فێرمینۆیە.

فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگ چوونی رۆبێرتۆ فێرمینۆی بۆ یانەی ئەهلی سعودی یەکلاکردەوە بە گرێبەستێک تاوەکو ساڵی 2026.

لە چەند ڕۆژی داهاتوو فێرمینۆ دەگاتە سعودیە بۆ پشکنینە پزیشکییەکان.

فێرمینۆی تەمەن 31 ساڵ، لە 8 وەرزی رابردوودا یاریی بۆ لیڤەرپوول کرد و توانی لە 362 یارییدا، 111 گۆڵ تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button