ئه‌وروپائینگلتەرا

نانی ئامۆژگاری ڕۆناڵدۆ دەكات لە مانچێستەر بمێنێتەوە

یاریگا-

نانی ، ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی پورتوگال ئامۆژگاری كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات كە لە ئۆلد ترافۆرد بمێنێتەوە.

بەهۆی هۆكاری خێزانیەوە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەشداری لە ئامادەكاریەكانی یانەكەی نەكرد بۆ وەرزی نوێ.

بەهۆی بەشداری نەكردنیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو كریستیانۆ داوای ڕۆشتن لە یانەكەی دەكات.

لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیل نانی ووتی: هیوادارم بمێنێتەوە ، چونكە یاریزانێكی گرنگە و هەموو كات جیاوازی درووست دەكات ، بەهیوام لە بارودۆخێكی باشدا بێت و هاوكاری یانەكەی بكات.

هەروەها ووتیشی: هەوڵمدا قسەی لەگەڵ بكەم ، بەڵام كاتێك لە پشوو بێت وەڵامی مۆبایلەكەی ناداتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button