ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕۆما لەگەڵ دیبالا گەشتە ڕێككەوتن

یاریگا-

یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لەگەڵ پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی گەشتنە ڕێككەوتن سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە یانە ئیتاڵیەكەوە.

گرێبەستەكەی دیبالا لەگەڵ یوڤێنتوس لە هاوینی ئەمساڵ بەسەرچوو یانەكەی ئامادە نەبوو گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: پاولۆ دیبالا بۆ ڕۆما هەردوولا گەشتوون بە ڕێككەوتنی كۆتایی.

یاریزانەكە بە خۆڕایی و بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2025 پەیوەندی بە ڕۆماوە دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button