ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

ناگلیسمان باس لە دەنگۆی پەیوەندیكردنی ڕۆناڵدۆ بە بایرنەوە دەكات

یاریگا-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەردەوامە لە ڕەتكردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە پەیوەندیكردنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دەكات بە یانەكەیناوە.

جولیان ناگلیسمانی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانە ئەڵمانیەكە لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی بێڵد ووتی: هەموو ئەو دەنگۆیانەم خوێندووەتەوە سەبارەت بە پەیوەندیكردنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە یانەكەمان بەڵام دوورن لە ڕاستیەوە.

ناوی ئەستێرە پورتوگالیەكە بە توندی بە بایرنەوە بەسترابوویەوە دوای ڕۆشتنی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی لە یانە ئەڵمانیەكە.

پێشتر هەریەك لە حەسەن ساڵح حەمیدیچ و ئۆلیڤەر كانیش ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتكردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button