خوله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا داوای لە دی یۆنگ کردووە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داوای لە فرانکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری یانەکەی کردووە ریزەکانیان جێبێڵێت.

رادیۆ کەتەلۆنیا بڵاویکردەوە، یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەگەڵ بلاوگرانا لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکاری هۆڵەندیەکە گەیشتووەتە رێکەوتن، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت، بۆیە یانە کەتەلۆنیەکە هۆشداری داوەتە ئەو یاریزانە، ئەگەر ریزەکانیان جێنەهێڵێت، ئەوا رێگەی پێنادەن لەگەڵ شاندی یانەکەیان گەشتی ئەمریکا بکات، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن مان یو بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ، ئامادەیە 85 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بارسا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button