خوله‌کانی دیکە

دی یۆنگ کێشەی بۆ مانچێستەر یونایتد دروست کردووە

یاریگا
سەڕەرای رێکەوتنی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەسەر گواستنەوەی فرانکی دی یۆنگ، بەڵام ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکە تاوەکو ئێستا رازی نەبووە یانەکەی جێبێڵێت.

دەیڤید ئۆرنستن رۆژنامەنوسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکە رێکەوتوون و یانە ئینگلیزیەکە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە 75+10 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بلاوگرانا دەکات، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە مووچەکەی کەم بکاتەوە، ئەمەش کێشەی بۆ شەیتانە سوورەکان دروستکردووە.

دی یۆنگ داوای 17 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی ساڵانە دەکات، بەڵام مان یونایتد داوای کردووە مووچەکەی کەم بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button