ئه‌وروپائینگلتەرا

تۆخێل باس لە گواستنەوەی هێرشبەرێك دەكات

یاریگا-

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی باس لە گواستنەوەی هێرشبەر دەكات لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی سكای سپۆرت بڵاویكردووەتەوە تۆخێل ووتی: ئەوە بە دوور نازانم هێرشبەرێك بگوازینەوە ، بەڵام ئامانجی سەرەكیمان نیە ، لە ئێستادا ئامانجی ئێمە گواستنەوەی بەرگریكارە.

هەروەها ووتیشی: یاریزانی نایابمان لەدەستداوە لە هێڵی بەرگری و دەمانەوێت جێگایان پڕ بكەینەوە.

زۆربەی سەرچاوەكان ناوی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدیان بە یانە لەندەنیەكەوە بەستووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button