ئه‌وروپا

فەرمی: نادال كشانەوەی خۆی لە پاڵەوانیەتی ویمبڵدۆن ڕاگەیاند

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی ئەستێرەی تێنس ڕافائیل نادال كشانەوەی خۆی لە پاڵەوانیەتی ویمبڵدۆن ڕاگەیاند بەهۆی ئازار لە سكیدا.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا نادال ڕایگەیاند كە بەهۆی هەستكردن بە ئازار لە سكیدا ناتوانێت بەشداری یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتی ویمبڵدۆنی 2022 بكات.

هەژماری فەڕمی ویمبڵدۆن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئێمە دڵگرانین کە دەبینین بەم شێوەیە کۆتایی پێ دێت ڕافایل نادال، سوپاس بۆ ساڵێکی تر لە کاتە لەبیرنەکراوەکانی پاڵەوانیەتی.

بەوەش نیك كیرۆسی ئوسترالی گەشتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە و لەو یاریەشدا ڕووبەڕووی براوەی نێوان نۆڤاك جۆكۆڤیچ و كامیرۆن نوری دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button