تێنس

جۆکۆڤیچ تووشی سزایەکی قورس بووەوە

یاریگا

کۆتا یاری پاڵەوانیەتی تێنسی گراندسلامی ویمبڵدۆن بە سەرکەوتنی کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی کۆتایی هات و نۆڤاک جۆکۆڤیچ نەیتوانی بیست و چوارەمین نازناوی گراند سلام بەدەستبهێنێت.

یەکێک لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی یارییەکە لە کۆمەڵەی پێنجەم بوو. لە سەرەتای کۆمەڵەی پێنجەمدا، جۆکۆڤیچ توڕە بوو ئەویش بەهۆی لە لەدەستدانی سێرڤەکەی و دواتر وەکو کاردانەوەیەک رێکتەکەی شکاند و ئەم کاردانەوەشی بووە هۆی سزادانی.

یانەی تێنسی ئینگلتەرا پشتڕاستی کردەوە کە نۆڤاک جۆکۆڤیچ 6 هەزار و 117 پاوەند بەپێ بژاردن بەهۆی شکاندنی رێکتەکەی سزا دراوە کە دەکاتە نزیکەی 8 هەزار دۆلار واتە 80 وەرەقە.

جۆکۆڤیچ چوار ساڵی رابردوو لەسەر یەک پاڵەوانی ویمبڵدۆن بوو، بەڵام ئالکارازی لاو نەیهێشت پینجەم ناسناوی لەسەر یەک و هەروەها گراندسلامی ژمارە 24 بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button