تێنس

ئالکاراز و جۆکۆڤیچ ململانێ لەسەر ناسناوی ویمبڵدۆن دەکەن

یاریگا

سبەی ئێوارە کاتژمێتر 16:00 بە کاتی هەولێر لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی گراندسلامی ویمبڵدۆن، هەردوو باشترین تێنسزانی جیهان کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی و نۆڤاک جۆکۆڤیچ سڕبی رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

تێنسزانە لاوە ئیسپانیەکە یەکەمجارە سەردەکەوێت بۆ یاریی کۆتایی گراندسلامی ویمبڵدۆن، لە بەرامبەردا تێنسزانە سڕبیەکە مێژوویەکی گەورەی لە پاڵەوانتیەکە هەیە و لە چوار وەشانی رابردوو هەر چوار جارەکە بووەتە پاڵەوان.

هەردوو تێنسزان لە مێژوودا تەنها یەکجار رووبەڕووی یەکتری بونەتەوە و ئەویش لە یاریی کۆتایی رۆلان گارۆسی ئەمساڵ بوو، لەو تاکە یارییەش نۆڤاک جۆکۆڤیچ توانی بە ئەنجامی 3-1 لە ئالکارازی ئیسپانی بباتەوە.

ئالکاراز پۆڵینی یەکەمی پاڵەوانیەتی تێنسی گراندسلامی ویمبلدۆنە و جۆکۆڤیچیش پۆڵینی دووەمە، بەڵام لە ریزبەندی تێنسزانانی جیهان تێنسزانە سڕبیەکە پێشەنگایەتی گرتووە و تێنسزانە ئیسپانیەکەش لە پلەی دووەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button