تێنس

ئالکاراز بردنەوەیەکی مێژوویی بەدەستهێنا

یاریگا

کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی لاوی ئیسپانی هەنگاوێکی دیکە لە پاڵەوانیەتی تێنسی گراندسلامی ویمبڵدۆن بە سەرکەوتووانە بڕی.

ئالکاراز پێشەنگی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان و پۆڵینی یەکەمی گراندسلامی ویمبڵدۆن، لە قۆناغی چوارەم رووبەڕووی بێرتێنی تێنسزانی ئیتاڵی بووە و توانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

ئالکاراز یارییەکەی بە ئەنجامی سێ سێت بەرامبەر سێتێک لە ماوەی 3 کاتژمێر و چوار خولەک بردەوە و ئەنجامی سێتەکانیش بریتی بوون لە 3,6 و 6,3 و 6,3 و 6,3.

بەم بردنەوەیە ئالکاراز بۆ جاری یەکەم خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی و لەم قۆناغەش رووبەڕووی هۆلگێر رون تێنسزانی دانیمارکی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button