ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ووریا لە خولی ئێران بەردەوام دەبێت

یاریگا
ووریا غەفوری، یاریزانە کوردەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران گرێبەستەکەی لەلایەن یانەی ئیستیقلال نوێ نەکراوەیەوە و ئەو یانەیەی جێهێشت.

رۆژنامەی گۆڵی ئێرانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، دوای هەوڵێکی زۆر دواجار گرێبەستی یاریزانە کوردەکەی شین پۆشەکانی پایتەخت نوێ نەکرایەوە و ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەی ناپۆشێتەوە. سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە وێستگەی داهاتوو بەرگریکارەکەی خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، یانەی فولاد خوزستان دەبێت.

ووریا پێشتر زۆر بە راشکاوانە رایگەیاندووە، بێجگە لە درێسی ئیستیقلال تەنها ئامادەیە درێسی یانەی فولاد لەبەر بکات، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەرزی داهاتوو لە باشووری ئێران یاری دەکات.

Back to top button