ئاسیا

عەلی دایی و شوجاعی پشتگیری ووریا غەفوری دەکەن

یاریگا
حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی پشتگیری ووریا غەفووری یاریزانە کوردەکەی یانەی ئیستیقلال بۆ خەڵکە نارازیەکەی وڵاتەکەی، ئەو یاریزانەیان سزاداوە.

پاش ئەوەی یاریزانە کوردەکەی یانەی ئیستیقلال پاڵپشتی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران راگەیاند، حکومەتی ئەم وڵاتە بریاریدا بەهیچ شێوەیەک وێنەکان و گرتە ڤیدیۆکانی یاریزانە کوردەکە لە کەناڵە فەرمیەکانیان بڵاونەکرێتەوە و، ئەم بریارەش کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.

عەلی دایی یەکەم کەس بوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پاڵشتی ووریا غەفوری کرد و، لە دوای ئەویش شوجاعی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران ئەویش پشتگیری لە یاریزانە کوردەکە کرد.

Back to top button