ئاسیا

ووریا بەشێوەیەکی کاتی لە یانەکەی دوورخرایەوە

یاریگا
ووریا غەفوری، بەرگریکارە کوردەکەی یانەی ئیستیقلالی ئێرانی بەهۆی کێشەی لەگەڵ فەرهاد مەجیدی راهێنەری یانەکەی، بەشێوەیەکی کاتی لە ریزەکانی یانەکەی دوورخرایەوە.

ماڵپەری Tarafdariـی ئێرانی بڵاویکردەوە، لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ یانەکەی پایتەختی وڵاتەکەیان، یاریزانە کوردەکەی ئەو یانەیە کاتێک راهێنەری یانەکەی لەبارەی شێوازی راهێنانەکانی هۆشداری پێدەدات، ئەویش توڕە دەبێت و درێسەکەی بە زەویدا دەدات و، دواتریش بە توڕەیی راهێنانەکانی جێدێڵێت.

دوای ئەم روداوە فەرهاد مەجیدی راهێنەری یانەی ئیستیقلال بریار دەدات ئەو یاریزانە بەشێوەیەکی کاتی لە ریزەکانیان دووربخرێتەوە و، یانەکەی چارەنسی یەکلایی بکاتەوە.

ماوەیەکە ووریا وەکو یاریزانی یەدەک بەشداری پێدەکرێت و، دەنگۆی ئەوەش هەیە کە ئەمە وایکردووە ئەو یاریزانە نیگەران بێت و بەشێوەیەکی رێک و پێک بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکات.

Back to top button