ئه‌وروپائینگلتەرا

تێن هاگ پێنج مەرجی قورسی بۆ یاریزانانی مان یونایتد داناوە

یاریگا
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری هۆڵەندی نوێ یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پێنج مەرجی نوێ بۆ یاریزانەکانی یانەکەی داناوە.

راهێنەرە هۆڵەندیەکەی مان یونایتد هەفتەیەکە ئامادەکارییەکانی یانەکەی دەست پێکردووە و، پێنج مەرجی نوێ بۆ یاریزانەکانی یانەکەی داناوە و مەرجەکانیش ئەمانەن:

1- یاریزان لە کاتی راهێنان بۆی نیە پاسی بەرز و دواوە بدات، هەموو کاتێک دەبێت هەوڵ بۆ پاسی پێشەوە بدات و هەر یاریزانێک ئەم کارە بکات گۆڕانکاری پێ دەکرێت.

2- یاریزانان پێویستە بەرگەگرتنی جەستەیان زیاد بکەن و زمانی جەستەیان باشتر بکەن.

3- نابێت کوتلەکاری لە نێوان یاریزانەکان هەبێت و هەموو یاریزانێک وەکو یەکە.

4- یاریزانە لاوەکان ڕێگەیان پێدەدرێت لە ڕاهێنانەکاندا تەحەدای گەورەکان بکەن و لە دووانەدا شکستیان پێبهێنن.

5- دەستکەوت و مووچەی بەرزی یاریزانەکە نابێتە بەڵگەیەک لەسەر پێگەی هەمیشەیی لە تیپەکەدا. ئاستی یاریزانان لە مەشقەکاندا بە گرنگترین فاکتەر دادەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button