ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: خیسۆس پەیوەندی بە ئەرسیناڵەوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی گواستنەوەی گابرێل خیسۆسی بەڕازیلی و هێرشبەری پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.

هەژماری فەڕمی ئەرسیناڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی خیسۆسی بە ڕیزەكانی یانەكەیانەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ و تا ساڵی 2026 ڕاگەیاند و یاریزانەكە لەگەڵ گەنەرز درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت.

لە بەیاننامەكەی ئەرسیناڵدا ئاشكرا نەكراوە بە چەند یاریزانەكەیان گواستووەتەوە بەڵام سەرچاوە ڕۆژنامەكان ئاشكرایانكرد كە بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند و 10 ملیۆن گۆڕانكاری خیسۆس پەیوەندی بە یانەكەوە كردووە.

هێرشبەرە بەڕازیلیەكە چوارەم گرێبەستی هاوینەی ئەرسیناڵە لە دوای هەریەك لە ماركینۆس ، فابیۆ ڤێرا و مات تێرنەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button