ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: محەمەد سەڵاح گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپول نوێ كردەوو

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ كردەوە.

گرێبەستەكەی پێشووی سەڵاح لەگەڵ ڕێدز لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچوو.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی لیڤەرپول لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە پارچە ڤیدیۆیەك نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی یانەكەی ڕاگەیاند.

گرێبەستە نوێیەكەی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپول تا ساڵی 2025 دەبێت و یاریزانەكە موچەی هەفتانەی 350 هەزار پاوەندە كە ئەوەش زۆرترین موچەیە لە مێژووی یاریزانانانی لیڤەرپولدا.

لە هاوینی 2017 هێرشبەرە میسڕیەكە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەكەوە كرد و لە 254 یاریدا بەشداری كردووە و 156 گۆڵی تۆمار كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button