ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فیۆرێنتینا یۆڤیچی بە مەرجێك دەوێت

یاریگا-

یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی ئامادەیە لۆكا یۆڤیچی سڕبی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بگوازێتەوە ڕیزەكانی بەڵام بە مەرجێك.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی فیۆرێنتینا ئامادەیە بە مەرجێك یۆڤیچ بگوازێتەوە ئەویش ئەوەیە كە دەبێت ڕیاڵ مەدرید نیوەی موچەی یاریزانەكە بدات ،تا یانە ئیتالیەكە بەشێوەی خواستن هێرشبەرە سڕبیەكە بگوازنەوە.

فیۆرێنتینا دەیەویت یۆڤیچ وەك شوێنگرەوەی ڤلاهۆڤیچ بگوازێتەوە كە لە گواستنەوەكانی زستانەدا پەیوەندی بە ڕیزەكانی یوڤێنتوسەوە كرد.

گرێبەستەكەی یۆڤیچ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button