ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس گۆڕانکاری گەورە دەکات

یاریگا
دوای دەستنیشانکردنی لویس کامپوس وەکو بەرێوەبەری وەرزشی نوێ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، ناوبراو دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە لەم هاوینە بکات و نزیکەی 10 یاریزان بەڕێ بکات.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرە نوێیەکەی شازادەکان کۆمەڵێک لە یاریزانەکانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە پێویستە ئەم هاوینە یانەکەیان جێبێڵن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە بەشێکیان ئامادەنین ئەم کارە بکەن و، بەشێکیشیان بەهۆی زۆری مووچەکانیان، هیچ یانەیەک نیە ئارەزووی گواستنەوەیان بکات، هەربۆیە پرۆسەکە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت.

رۆژنامە فەرەنسیەکە بڵاویشی کردووەتەوە دیارترین ئەو یاریزانانەی کە کامپۆس دەیەوێت یانەکەیان جێبێڵن نێیمار و پارێدێس و هێرێرا و ئیکاردین.

بابەتی زیاتر

Back to top button