ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

وادەی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكانی خیسۆس لەگەڵ ئەرسیناڵ

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆ دووشەممە ، وادەی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكانی گابرێل خیسۆسی بەڕازیلی لەگەڵ یانەی ئەرسیناڵ ئاشكرا كرد.

فابریزۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئەم هەفتەیە خیسۆس سەفەری ئینگلتەرا دەكات بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان و واژۆكردنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەرسیناڵ تا ساڵی 2027.

هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد كە دوای فرۆشتنی خیسۆس مانچێستەر سیتی دەیەوێت ڕەحیم ستیرلینگیش بفرۆشێت و چێڵسیش لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی.

خیسۆس دووەم گرێبەستی هاوینەی گەنەرزە بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند لە دوای فابیۆ ڤێرا كە لە پۆرتۆوە بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە تۆپهاوێژەكانەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button