ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو یاریزانی نوێ پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکەن

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کۆتایی ئەم مانگە دەست بە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەکات و، لە یەکەم هەنگاویشدا فرانک کیسێ لە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا و کریستێنسن لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە کارگێری بارسا لەگەڵ ئەو دوو یاریزانە رێکەوتن و، ئەو دوو یاریزانە کە 30ـی ئەم مانگە گرێبەستەکانیان بەفەرمی لەگەڵ یانەکانیان کۆتایی دێت، پەیوەندی بە ریزەکانی بلاوگراناوە دەکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە راهێنانەکانی بارسێلۆنا چواری مانگی داهاتوو دەست پێدەکات و، چاڤری راهێنەری یانەکە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە هەموو ئەو یاریزانانەی ئامانجیانە، بە زووترین کات بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button