ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

مێندێز بوو رۆناڵدۆی پێشکەشی بایرن میونشن کرد

یاریگا
خۆرخێ مێندێز، بەرێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو یاریزانەی پێشکەشی بایرن میونشن کرد، بەڵام یانەکە رەتیکردەوە.

فلۆریان پلێتێنبێرگ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، بەرێوەبەری کارەکانی دۆن ویستویەتی ئەو یاریزانە بگوازێتەوە خولی ئەڵمانیا، بەڵام باڤارییەکان ئۆفەرەکەیان رەتکردەوە و دەیانەوێت سادیۆ مانێ وەکو شوێنگرەوەی لێڤاندۆڤسکی یاری پێ بکەن.

رۆژنامەنوسەکە ئەوەشی باسکردووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە رۆناڵدۆ وەرزی داهاتووش لە مان یونایتد دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button