ئه‌وروپا

لە ساڵڕۆژی لەدایك بوونیدا ئەو شتانەی كە لەوانەیە نەتزانیبێت دەربارەی لیۆنێل میسی

یاریگا-

ئەمڕۆ هەینی بەرواری 24ی مانگی 6ی 2022 لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی تەمەنی دەبێتە 35 ساڵ.

باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ كە زۆربەی یاریزانەكان كۆكن لەسەر ئەوە ، تەمەنی بوو بە 35 ساڵ و كاروانی وەرزشی لە كۆتایی نزیك دەبێتەوە.

ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە لە كاروانی وەرزشیدا 974 یاری ئەنجامداوە ، 769 گۆڵی تۆمار كردووە ، 331 گۆڵی درووست كردووە ، بەشداری لە 1100 گۆڵدا كردووە , شەش جار پێڵاوی زێڕینی بەدەستهێناوە ، حەوت جار توانیویەتی تۆپی ئاڵتوونی بباتەوە.

سەرەڕای ئەوە چەند شتانێك هەیە كە ڕەنگە تا ئێستا دەربارەی لیۆنێل میسی نەتزانیبێت:

1-نهێنی سەیركردنی ئاسمان لە كاتی ئاهەنگگێڕانەكانی:

– میسی دوای تۆماركردنی هەموو گۆڵێك لەوەتەی دەستی بە یاریكردن كردووە سەیری ئاسمان دەكات، هەندێك پێیان واكە سوپاسی خوا دەكات، بەڵام چیرۆكەكە بەو شێوەیە نیە میسی ئەو ئاهەنگگێڕانەی تایبەت كردووە بۆ سیلیا ئۆلیڤیای داپیرەی كە لە ساڵی 1998 كۆچی دوایی كرد و نەیتوانی خەونەكانی میسی وەك یاریزان تۆپی پێ ببینێت.

میسی دەربارەی داپیرەی دەدوێت و دەڵێت ” ڕۆژێك یاریەك بوو تیمێك یاریزانی كەم بوو داپیرەم چوو بۆ قسەكردن لەگەل ڕاهێنەرەكەیان و پێی ووتوە ئەو مندالە ببە ژوورەوە بۆ یاریكردن ، ڕاهێنەرەكەش پێی ووت تۆ شێتیت چۆن داوام لێدەكەیت ئەو مندالە بكەمە ژوورەوە، ئەو زۆر بچوكە بیبەمە ژوورەوە خراپ دەبێت بۆی ،بەلام داپیرەم سور بوو لەسەر ئەوە و دەستم بە یاریكردن كرد دواتر جوتێك پێڵاوی بۆ كڕیم و هەموو شتێك لەوێوە دەستی پێكرد.

بۆیە كاتێك گۆل دەكات گۆڵەكانی پێشكەش بە داپیرەی دەكات.

2- عاشقی یاری ڤیدیۆی ( پلەی ستەیشن)ە:

میسی یەكێكە لەوانەی كە عاشقی یاریكردنە بە پلەی ستەیشن و وەك پێشتر ئاشكرایكردووە بەردەوام یاری دەكات، ئەگەر مەشق و ڕاهێنان یان لەگەڵ خێزانەكەی كات بەسەر نەبەن لەگەل تیاگۆی كوڕی یاری دەكات.

3- ڕقی لە قسەكردنە بە مۆبایل:

لیۆ حەزناكات بە تەلەفۆن قسە بكات، مەگەر كارێكی زۆر بەپەلە بێت ، ئەو هەموو كات پێی خۆشە بە كورتە نامە قسە بكات.

4- یاریزانی دڵخوازی:

بە پێچەوانەوە كە هەمووان وا دەزانن یاریزانی دڵخوازی و نمونەی باڵای میسی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای كۆچكردووە ، بەلام یاریزان و نمونەی باڵای میسی پابلۆ ئەیماری ئەرجەنتینیە.

پێشتر میسی لە یاریەكدا كە بەرامبەر ئەیمار یاری كرد داوای درێسەكەی لێكرد.

5- ڕەتیكردەوە یاری بۆ هەلبژاردەی ئیسپانیا بكات:

میسی پێشتر ئاشكرایكرد كاتێك مندال بووە ڕەتیكردووەتەوە یاری بۆ هەلبژاردەی ئیسپانیا بكات و یاریكردنی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەڵبژاردووە.

سەبارەت بەوە لیۆ دەڵێت ” كاتێك هێشتا منداڵ بووم داوام لێكرا یاری بۆ هەلبژاردەی ئیسپانیا بكەم، بەڵام وەڵامی من ئەوە بوو كە دەمەوێت یاری بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بكەم، چونكە وڵاتەكەمم خۆشدەوێت.

6- گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا:

یەكێك لە دۆزەرەوەكانی بارسێلۆنا لە ئەرجەنتین بۆ پتەوكردنی لاماسیا دەچێتە ئەرجەنتین و سەیری یاریەكی كرد كە میسی تێیدا بەشدار بوو و نەیتوانی زیاتر چاوەڕێ بكات لە ترسی لەدەستدانی، دەستەسڕەكەی لە گیرفانی دەرهێنا و ناوەڕۆكی گرێبەستەكەی نووسی و میسیش واژۆیكرد.

7- بەهۆی نەخۆشیەوە نزیك بوو لە وازهێنانی لە یاریكردن:

میسی لە تەمەنی 11 ساڵیدا بەهۆ كەمی هۆرمۆنی گەشەوە دەیناڵاند یانەی ڕیڤەرپلەیت خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی میسی دەربڕی بەڵام پادەی پێوویستیان بۆ چارەسەركردنی میسی نەدا.

میسی ئەو كات سەرنجی بەڕێوەبەری وەرزشی ئەو كاتی بارسێلۆنای بۆ خۆی ڕاكێشا و میسی و خێزانەكەی چانسی ئەوەیان بۆ ڕەخسا كە بچنە بارسێلۆنا و ئامادە بوون خەرجی چارەسەركردنی لیۆ بدەن و پاشان میسی پەیوەندی بە تیمی لاوانی بارسێلۆناوە كرد.

8- سەیری یاریەكانی خۆی ناكاتەوە لە ڕێگای تەلەفزیۆنەوە:

میسی حەز بە بینینەوەی یاریەكانی ناكات لە ڕێگای تەلەفزیۆنەوە.

سەبارەت بەوە لیۆ دەڵێت سەیری تۆپی پێ ناكەم لە ڕێی تەلەفزیۆنەوە ئەنتۆنێلا لێی بێزارە، دێمەوە مالەوە دەڵێم دوو سێ گۆڵم تۆمار كردووە هەندێك كات گوێشم لێناگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button