ئه‌وروپائینگلتەرا

جیابوونەوەی بەهێزترین ئافرەتی جیهانی تۆپی پێ لە چێڵسی

یاریگا
گواستنەوەی خاوەندارێتی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە رۆمان ئەبرامۆڤیچەوە بۆ تۆد بۆلی، بووەتە هۆی گۆڕانکاری زۆر لە کارگێری یانەکەدا.

گرانۆڤسکایا بەرێوەبەری وەرزشی یانەی چێڵسی گرنگترین کەسایەتی یانەکە بوو بەتایبەتی لە بواری گواستنەوەکاندا، بۆتە دوا کەس لە کارگێری یانەکە بڕیاری جێهێشتنی بلوز بدات، هەرچەندە باس لەوە دەکرێت کە لە هاوینی ئەمساڵدا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی پرۆسەی گواستنەوەیبیاریزانان لە یانەکە و بڕیارە تۆد بولی بە شێوەیەکی کاتی وەک سەرۆکی یانەکە و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە کار بکات بۆ ئەوەی بژاردەی گونجاو بۆ یانەکە هەڵبژێرێت.

گرانۆفسکایا پێشتر خەڵاتی باشترین بەرێوەبەری وەرزشی ئەوروپای لە ساڵی 2021 بەدەستهێناوە. ئەو خانمە رووسی كەنەدییە لە ساڵی 2003 لەگەڵ ئابرامۆڤیچ هاتە لەندەن و لە ساڵی 2010 بە فەرمی پەیوەندی بە یانەكەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button