ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: ئینزاگی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئینتەر نوێكردەوە

یاریگا-

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی گرێبەستی ڕاهێنەری یانەكەی سیمۆنی ئینزاگی تا ساڵی 2024 نوێكردەوە.

گرێبەستەكەی پێشووی ئینزاگی لەگەڵ ئینتەر لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچوو.

هەژماری فەڕمی ئینتەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكەیان تا ساڵی 2024 ڕاگەیاند.

وەرزی ڕابردوو بە ڕاهێنەرایەتیكردنی ئینزاگی ئینتەر توانی نازناوی جامی ئیتاڵیا بباتەوە و لە خولیش پلەی دووەمیان مسۆگەر كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button