ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش نەکردووە

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا یەکێک لە ئامانجەکانی یانەی بارسێلۆنایە، بەڵام ئەو یانەیە تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش نەکردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، لە چەند هەفتەی رابردوودا میدیاکانی ئەڵمانیا بانگەشەی ئەوەیان کردووە بلاوگرانا ئۆفەرێکی فەرمی بە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ (بە بڕگەی گۆڕاو) پێشکەش بە بایرن میونشن کردووە بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە پۆڵەندیەکە، بەڵام لە ئیسپانیا هەواڵی جیاواز دەبیسترێت و یانە کەتەلۆنیەکە تاوەکو ئێستا هیچ پێشنیارێکی فەرمی پێشکەش بە یانە ئەڵمانیەکە نەکردووە بۆ گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.

مۆندۆ بڵاویشی کردووەتەوە بارسا ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ ئەو یاریزانە پۆڵەندییە لە گفتوگۆدایە، بەڵام تا ئەمڕۆ هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button