ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دەنگۆی گەڕانەوەی ڤالڤێردی هەیە

یاریگا
چاوەڕێ دەکرێت ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری پێشووی یانەی ئاتلێتیک بلباو بگەڕێتەوە ئەو یانەیە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئەگەر ئیناکی ئاراچابالتا پۆستی سەرۆکایەتی یانەکەی هەرێمی باسک بەدەستبهێنێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە مارسێلۆ بیلسا دەگەڕێتەوە سەر کورسی راهێنەرایەتی یانەکە، بەڵام ئەو تاکە پاڵێوراو نیە و
ئێرنێستۆ ڤالڤێردیش یەکێک لە بژاردەکانە بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەتلەتیک بیلباو. پێشتر یانەکە پەیوەندی بە ڕاهێنەرەکەی پێشووی خۆیەوە کردووە بۆ ئەوەی لە بارودۆخی ئەو بزانێت.

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی پێش بارسێلۆنا سەرکردایەتی یانەی ئەتلەتیک بیلباوی دەکرد، لەوەتەی ساڵی 2020 بێ تیپ بووە، دوای ئەوەی لەلایەن بلاوگراناوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

Back to top button