ئیسپانیا

بارتۆمیۆ شوێنگرەوەی خۆی دیاریدەكات

یاریگا- جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی بارسێلۆنا لە لێدوانەكانی بۆ كەناڵی ” كۆپی ” ئیسپانی: ئێمە دژی ڕیاڵ مەدرید نین ، بەڵام هاندەرێكی سەرسەختی بارسێلۆناین، هاوشێوەی باوكم و باپیرم ، هیچ شتێك نازانم سەبارەت بە بەشداریكردنی میسی لە كلاسیكۆ، ئەوە ئیشی من نیە و دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنەر، ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی سەربەخۆییەكی تەواوی هەیە لە دیاریكردنی پێكهاتەكە ، ئەگەر بەشداری نەكات ئەوا دیارە بەتەواوی ئامادە نەبووە.

سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە ئاماژەی بەوەدا كە كلاسیكۆ لە جامی شا شتێكی زۆر باشە و ئەو یاریە دەبێت كە هەمووان چاوەڕوانی دەكەن و تام و چێژی خۆی دەبێت.

درێژەی بە قسەكانیدا و ووتی: عوسمان دێمبڵی یاریزانێكی نایابە، ئەو لێرەیە تا سەركەووتوو بێت و قسەم زۆر لەگەڵی كردووە ، بردنەوە لە مێشكیدایە و كەتەلۆنیا زۆریان خۆش دەوێت.

لە كۆتایی قسەكانیدا ووتی: كۆتایی سەرۆكایەتی من لە ساڵی 2021 دەبێت و دوای ئەوە بەردەوام نابم لە بارسێلۆنا، جیرارد پیكی و پیپ گواردیۆلا دەپاڵێوم بۆ شوێنی خۆم ئەگەر خۆیان هەڵببژێرن ئەوا دەنگیان پێ دەدەم.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close