ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕافینها لە ئەرسیناڵ نزیك دەبێتەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی پێش بارسێلۆنا كەوتووە لە كێبڕكێی گواستنەوەی ڕافینها ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی لیدز یۆنایتد لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

ڕۆژنامەی ذە تایمزی ئینگلیزی ئاشكرایكردووە كە ئەستەمە لیدز بە 40 ملیۆن یۆرۆ ئەو بڕەی بارسێلۆنا پێشنیاری كردووە دەستبەرداری یاریزانەكەیان ببن.

لیدز بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەكەیان داوای 65 بۆ 75 ملیۆن یۆرۆ دەكات كە ئەوەش سەختە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە.

لەلایەكی دیكەوە ئەرسیناڵ ئامادەیە بڕی 50 ملیۆن پێشكەشی لیدز بكات بۆ گواستنەوەی ڕافینها و بەوەش یاریزانەكە لە گەنەرز نزیك دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button