ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ڤینیسیۆس گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە

یاریگا
ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رازی بووە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرزی دیکە نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، سەرەتا کارگێری شاهانەکان ویستیان گرێبەستی هێرشبەرەکەیان تاوەکو ساڵی 2028 نوێ بکەنەوە، بەڵام یاریزانەکە رازی نەبوو و داوای ماوەیەکی کورتری کرد، بۆیە دواجار هەردوولا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی گرێبەستی نێوانیان تاوەکو ساڵی 2027 نوێ بکرێتەوە.

ڤینیسیۆس لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید، مووچەی ساڵانەی بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button