ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەی سی میلان تیۆ هێرناندزی لە ڕیاڵ مەدریدەوە گواستەوە بۆ ڕیزەکانی

یاریگا- یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بە فەرمی بۆندی تیۆ هێرناندزی لە ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ ڕیزەکانی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە یانە ئیتاڵییەکە لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە گرێبەستی یاریزانەکەی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە یاریزانەکەی باڵی چەپ تا 2024 لە ڕیزەکانی ڕۆسۆنێری بەردەوام دەبێت.

یاریزانە فەڕەنسییەکە دەرچووی ئەکادیمیا ئەتڵەتیکۆ مەدریدە و لە ئالاڤێسی ئیسپانیی تواناکانی خۆی بەدەرخست، بەڵام دوای ئەوەی نەیتوانی خۆی لە پێگەی سەرەکیی ڕیاڵدا بسەلمێنێت، بە خواستن بەخشرایە ڕیاڵ سۆسیداد.

سەبارەت بە بەهای گرێبەستەکە، ڕاپۆرتەکان باس لە 20 ملیۆن یۆرۆ دەکەن بۆ نرخی یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button