ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

خلێفی دەیەوێت لێڤاندۆڤسکی بۆ یانەکەی بگوازێتەوە

یاریگا
ناسر خلێفی، سەرۆکی قەتەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بیر لەوە دەکاتەوە رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی L’Équipeـی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، سەرۆکە قەتەرییەکەی شازادەکان بیر لەوە دەکاتەوە گۆڵکارە پۆڵەندییەکەی باڤارییەکان بۆ ریزەکانی یانەکەی بگوازێتەوە، هەرچەندە بابەتە بەهۆی گرنگی پێدانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە یاریزانەکە هەندێک ئاڵۆزە.

لەلایەکی دیکەوە رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، کارگێری بارسێلۆنای رازی بووە لێڤاندۆڤسکی بە مووچەی ساڵانە 12 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button