ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

وردەكاری گرێبەستەكەی چوامینی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا وردەكاری گرێبەستەكەی چوامینیان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا كرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی چوامینی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی مۆناكۆیان بە یانەكەیانەوە ڕاگەیاند.

گرێبەستەكەی چوامینی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بۆ ماوەی شەش ساڵ و تا ساڵی 2028 دەبێت.

چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو یاریزانە فەڕەنسیەكە بە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بناسێنرێت.

بەپێی زانیاریەكانی خۆسێ لویس سانچێز چوامینی بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ و 20 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button