ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: محەمەد سەڵاح بە باشترین یاریزانی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا-

بە شێوەیەكی فەرمی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بە باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ وەرزی 2021/2022 دەستنیشانكرا لەلایەن دەستەی یاریزانە لێهاتووەكانەوە.

بۆ جاری دووەمە محەمەد سەڵاح ئەو خەڵاتە دەباتەوە یەكەمیان وەرزی 2017/2018 بوو.

سەڵاح پێش هەریەك لە سادیۆ مانێ ، ڤێرجیل ڤان دایك ، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، كیڤن دی برۆین و هاری كەین كەوت و توانی خەڵاتەكە بباتەوە.

لەم وەرزەی پریمەرلیگدا هێرشبەرە میسڕیەكە بەشداری 35 یاری كرد و 23 گۆڵی تۆمار كرد 13 گۆڵیشی درووست كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button