ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

چێڵسی لە ئامانجێكی چاڤی نزیكدەبێتەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی چێلسی ئینگلیزی لە ئامانجێكی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا نزیكدەبێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی چێڵسی گرنگی بە تواناكانی جولیس كۆندی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەی سێڤییا دەدات و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.

كۆندی یەكێك بووە لە داواكاریەكانی چاڤی بۆ داخستنی داواكاریەكانی هێڵی بەرگری دوای ئەوەی هاوینی ڕابردوو ئیریك گارسیایان گواستەوە و گرێبەستی ئاراوخۆیان نوێكردەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە كۆندی ئامانجی تۆماس تۆخێلە بە تایبەت دوای لەدەستدانی ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەر و ئەندریاس كریستینسن و نزیكبوونەوەی ڕۆشتنی ماركۆس ئەلۆنسۆ و سیزار ئەزپیلیكویتا.

ڕۆژنامە ئیسپانیەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە چانسی چێڵسی بۆ گواستنەوەی بەرگریكارە فەڕەنسیەكە لە بارسێلۆنا زیاترە لەبەر ئەو قەیرانە داراییەی تووشی دووەمیان هاتووە و لە كاتێكدا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كۆندی 90 ملیۆن یۆرۆیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button