ئه‌مریکا

پەیامی میسی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئیستۆنیا

یاریگا-

لیۆنێل میسی ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئیستۆنیا پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لە یاریەكی دۆستانەدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیستۆنیا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە بردنەوەی تانگۆ بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات كە سەرجەمیان لیۆنێل میسی تۆماریكرد.

لە دوای یاریەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:

” ناتوانین لەوە باشتر كۆتایی بە وەرزەكە بهێنین، جامی فینالیسیمامان بەدەستهێناو یارییەكی باشی ترمان كرد وەك ئامادەكاری بۆ مۆندیال ، سوپاس بۆ ئەوانەی پشتگیریان كردین و ئەوانیش هاتن بۆ یارییەكانمان، چەند ڕۆژێك پشوو وەردەگرین و بە بەهێزتر دەگەڕێینەوە ، باوەشێك بۆ هەمووتان ”.

بە تۆماركردنی ئەو پێنج گۆڵە ئەفسانەكەی تانكۆ كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بۆ 86 گۆڵ بەرزكردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button