ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا هەوڵ دەدات یاریزانێكی ڕازی بكات واز لە یاریكردن بهێنێت

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەوڵ دەدات یەكێك لە یاریزانە سەرەكیەكانی یانەكەی ڕازی بكات وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕابگەیەنێت.

بەۆێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بارسێلۆنا دەیەوێت جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەكەی ڕازی بكات دوای كۆتاییهاتنی وەرزی داهاتوو وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕابگەیەنێت.

پیكێ لە ساڵی 2008 پەیوەندی بە بلاوگراناوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2024 بەسەر دەچێت.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە پیكێ لەو یاریزانانەی بارسێلۆنایە كە خاوەنی موچەیەكی بەرزە و بە وازهێنانی ئەركی یانەكە ئاسان دەكات.

سەرەڕای گەورەی تەمەنی جیرارد پیكێ یەكێكە لە یاریزانە سەرەكیەكانی بارسێلۆنا و وەرزی ڕابردوو بەشداری لە 39 یاریدا كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button