ئەفریقا

محەمەد سەڵاح داوایەكی لیڤەرپولی ڕەتكردەوە

یاریگا-

ئەیهاب جەلال ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی میسڕ دووپاتیكردەوە محەمەد سەڵاح ئەستێرەی هەڵبژاردەكەیان و یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بە پێكانەوە بەرامبەر غینیا بەشداری كردووە.

هەڵبژاردەی میسڕ لە پاڵاوتنەكانی جامی ئەفریقا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی غینیا بوویەوە و یاریەكەش بە بردنەوەی فیرعەونەكان بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات.

لە دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر غینیا ڕاهێنەرەكەی میسڕ ووتی: محەمەد سەڵاح پێكانی هەبوو هەستی بە ئازار دەكرد بەڵام هەر بەردەوام بوو لە یاریكردن و ڕەتیكردەوە گۆڕانكاری پێ بكرێ.

هەروەها ووتیشی: پێش یاریەكەی یانەی لیڤەرپول داوایان لێكرد پشكنین ئەنجام بدات بەڵام ڕەتیكردەوە و سوور بوو لەسەر ئەوەی بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button