ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان ڕاهێنەرەكەی دووردەخاتەوە

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دووربخاتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد پاریس سان جێرمان دەیەوێت ماوریسیۆ پۆچەتینۆ لە پۆستەكەی دووربخاتەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

هەروەها ئاشكرایكرد كە هەر لەگەڵ گەڕانەوەی ناسر خلێفی كۆبوونەوەیەك دەكرێت و بڕیاری فەڕمی تێدا دەدرێت.

ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵیەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە چاوەڕوان دەكرێت بەڕێوەبەری كارەكانی یانەكەش لیۆناردۆ لەپۆستەكەی دووربخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button