ئه‌وروپائیسپانیا

دوو یانە هەوڵی گواستنەوەی ئیسکۆ دەدەن

یاریگا
ئیسکۆ ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بووەتە ئامانجی هەردوو یانەی سێڤییا و ڤالێنسیای وڵاتەکەی.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی پێشووی بلاوگرانا لەلایەن یانە ئەندەلوسیەکەوە هەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدرێت و، ئەگەر لەگەڵ ئەم یانەیە رێکنەکەوت، ئەو کات گفتوگۆ لەگەڵ یانەی دووەم دەکات.

ئیسکۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی هاتووە و ئەو یانەیەی پەیوەندی پێوە دەکات، تەنها رێکەوتن لەسەر مووچەکەی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button