ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

دیبالا: لە ئیتاڵیا ئاسودەم

یاریگا-
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری پێشووی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی پێشووی، تاوەکو ئێستا یانەی داهاتووی خۆی ئاشکرا نەکردووە.

یاریزانە ئارجێنتیناییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ESPN دەڵێت “ لە ئیتاڵیا دڵخۆشم و حەزیش دەکەم پرێمەرلیگ و لالیگا تاقی بکەمەوە “. ئەم قسانەی یاریزانە دەرخەری ئەوەن دەیەوێت یاری بۆ یەکێک لەم دوو خولە نکات.

لەلایەکی دیکەوە فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، کارگێری یانەی ئینتەر میلانی وڵاتەکەی کار لەسەر گواستنەوەی دیبالا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button